Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ كرملین: بڕیاره‌كه‌ی ئێران له‌ ئه‌نجامی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی


په‌یام

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ڕاگرتنی به‌شێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ده‌ره‌نجامی هه‌نگاوه‌ ناعه‌قڵانییه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌.

دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی‌ كرملین، له‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌واناندا وتی‌ "بڕیاره‌كه‌ی ئێران له‌ ئه‌نجامی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌".

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی‌ ڕووسیا كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ "هه‌نگاوێكی‌ ناعه‌قڵانی‌" ناو برد و، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا، چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناعه‌قڵانییانه‌ی واشنتۆن كه‌ دژ به‌ ئێران ده‌یهاوێژێت، قسه‌ی كردووه‌".

دمیتری پێسكۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌پێناو درێژه‌دان به‌ توانای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، دیپلۆماته‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان به‌ ئه‌ورووپییه‌كانیشه‌وه‌، به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆ.


164 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر