Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق بۆ پڕچه‌ككرنی سوپا؛ چه‌ك ده‌كڕێت


په‌یام

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی‌ عێراق بۆ پڕچه‌ككرنی سوپا له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ چه‌ك ده‌كڕێت و، چیدیكه‌ ته‌نیا پشت به‌ چه‌كی ئه‌مریكا نابه‌ستێت.

محه‌مه‌د ڕه‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باحی نیمچه‌فه‌رمی ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ حكوومه‌تی فیدراڵ له‌مه‌ودا بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕووسیا و، چین و، یابان و، كۆریای باكوور چه‌ك ده‌كڕێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هۆكاری ئه‌و پلانه‌ی حكوومه‌تی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ نایه‌وێت چیدیكه‌ پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق سنووردار بێت و ته‌نیا له‌ یه‌ك وڵات چه‌ك نه‌كڕێت.

محه‌مه‌د ڕه‌زا وتیشی "له‌ ئێستادا بۆ پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق، زیاتر خواست له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌مریكی هه‌یه‌ نه‌ك لایه‌نی ڕووسی، هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نی ڕووسی له‌ ڕووی كڕینی چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فێربوونی خێرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كه‌كان، گونجاوتره‌ بۆ سوپای عێراق".

له‌ میانی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌رپرسانی عێراق ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌ گرتبوو كه‌ لایه‌نی ئه‌مریكا هیچ چه‌كێكی به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان نه‌داوه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ میانی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ داعش له‌ ساڵانی 2014 تا ساڵی 2017.

262 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2019

بابەتی زیاتر