Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا: گه‌ر ئێران پابه‌ندی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نه‌بێت ئه‌وروپاش پابه‌ندی‌ نابێت


په‌یام

وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبه‌رت ئاشكرایكرد هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، وه‌ك وڵاتانی E3 به‌وردیی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی به‌شێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییدا، ده‌كه‌ن. 

ستیفن سایبه‌رت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ E3 به‌ وردیی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی ئێران ده‌كه‌ین و راوێژ له‌باره‌ی چۆنێتیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ده‌نرێن، ده‌كه‌ین". 

سایبه‌رت تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان لایه‌نگری پارێزگارییكردن له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئێران، ده‌كه‌ن و گوتی: "وه‌ك حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ین خۆی له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ شه‌ڕانگێزانه‌ به‌دوور بگرێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ڵكشانی گرژیی له‌ ناوچه‌كه‌". 

لای خۆشییه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كریستۆفه‌ر بێرگه‌ر كه‌ به‌شداریی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت ئه‌وانیش پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان ده‌بن و ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئێران له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌كانییه‌وه‌ ده‌كه‌ن. 

140 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر