Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانتارێكی‌ گۆڕان: تاكه‌ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌ هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته‌ سه‌رۆك‌و شایسته‌یه‌


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكه‌ كاندید بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نێچیرڤان بارزانییه‌، وه‌ك ووتیشی‌، هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته‌ سه‌رۆك‌و به‌ شایسته‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ی‌ ده‌زانێت.

جه‌لال محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی‌، له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند " هەر لەسەرەتاوە فراکسیۆنی پارتی ئەم مەرجانەی (مه‌رجه‌كانی بوون به‌سه‌رۆكی هه‌رێم) نوسیبوو بەهەندێک شتی تریشەوە، وه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مه‌رجی بونی بڕوانامە" بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم لەسەر بنەمای ڕێکەوتنێکی سیاسی حیزبی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو له‌م قۆناغه‌دا سازشی زۆرمان بۆ پارتی كرد و له‌هه‌ندێك مه‌رج خۆش بوین بەڵام ڕەنگە لەپێناو ئەوەی سەرۆک بێت لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت تا نوسینەوەی دەستور.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدمان نابێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بەڵام ئەگەر کاندیدەکەی پارتیمان لەسەر بنەمای ڕێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی پێ باش بوو دەنگی پێدەدەین، "بەدڵنیایی ئێمە "ئیلتیزامی" تەواو بەڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دەکەین، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌ و گله‌یی له‌فراكسیۆنی گۆڕان ده‌گرن به‌هۆی ده‌نگدانیان به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت و "به‌ڕۆتینات و به‌سیت" ناوییان ده‌بات.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران ده‌شڵێت" من بۆخۆم ده‌نگم به‌ هه‌ردوو بڕگه‌كه‌ دا چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا تاكه‌ كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانی"یه‌ هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه‌ دڵنیام ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌هێنێت، جا له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بیر له‌و شته‌ "به‌سیتانه‌" بكه‌ینه‌وه‌ من پێم وایه‌ ده‌بێت داوا له‌به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بكه‌ین كه‌ ژیانی خه‌ڵك خۆش بكه‌ین و كار بۆ باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن وه‌ بارودۆخی كوردستان چاك بكه‌ن نه‌ك ئه‌م شته‌ "ڕۆتینات و به‌سیتانه‌" كه‌ پێمان وایه‌ "به‌سیته‌" ئێمه‌."وتیشی" نێچیرڤان بارزانی له‌ڕووی شایسته‌ی"قانونیه‌وه‌" شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه‌."


1062 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر