Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوسترالیا دراوەكەی خۆی بەهەڵە چاپ كرد..

حكومەتی ئوسترالیا نوێترین دراوی 50 دۆلاریی خۆی خستە بازاڕەوە، كە هەڵەیەكی زەقی لەسەر چاپكراوە.

لەسەر دراوەكە وێنەی خانمە "ئەدیت كووان" چاپكراوە.
ناوبراو یەكەم ژنی ئەو وڵاتەیە كە بووە بە پەرلەمانتار، لە دیوی دووەمی دراوەكەش وتەیەكی ئەو خانمە نووسراوە كە یەكەمین وتەی بووە لە پەرلەمان كە قسەی كردووە و گوتوویەتی: (ئەمە بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە كە تەنیا ژنم لە پەرلەمان هەم و دەمەوێت جەختیش بكەمەوە كە پێویستە ژنانی تریش لە پەرلەمان هەبن).
ئەم تێكستە بە دێری زۆر ورد چەندینجار لەسەر دراوەكە تایپكراوەتەوە.


لەكاتی تایپكردندا وشەی بەرپرسیارێتییەكە بە هەڵە لەسەر ڕووی ئەو دراوە ڕەنگ زەردەی ئوسترالیا نووسراوە.
حاڵیحازر بڕی 46 ملیۆن دۆلار لەو دراوە لە ئوسترالیادا بڵاوكراوەتەوە و حوكومەتی ئەو وڵاتەش بەڵێنی داوە لە ماوەیەكی كەمدا هەڵەكە ڕاست بكاتەوە.


ئاماده‌كردن: سەڵاح سالار
سەرچاوە: BBC فارسی.


4117 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر