Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاڵیبان: ئه‌مریكاو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ڕێكه‌وتنی ئاشتی نزیكبوونه‌ته‌وه‌


په‌یام

(سوهه‌یل شاهین) وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: دانوستانه‌كانی نێوان نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان‌و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ دوو خاڵی ناكۆك به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه‌ دیوه‌.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان دوو خاڵه‌كه‌ش خۆی له‌ "دیارییكردنی خشته‌یه‌كی كاتیی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها گره‌نتیكردنی به‌كارنه‌هێنانی خاكی ئه‌فغانستان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه‌"دا ده‌بینێته‌وه‌. 

وته‌بێژی تاڵیبان وتیشی: دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی به‌ ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌ ڕێكه‌وتن ده‌كرێت.

له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردووه‌وه‌‌و به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئاشتی‌و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی 17 ساڵه‌، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان‌و (زاڵمای خه‌لیل زاد) نێرده‌ی ئه‌مریكا  پێنج گه‌ڕی دانوستانیان ئه‌نجام داوه‌‌و له‌ئێستاشدا كۆبوونه‌وه‌كان له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌رده‌وامن.

146 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر