Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی مووشه‌كی‌ ئه‌نجامدا


په‌یام

كۆریای باكوور به‌رده‌وامه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كانی‌ و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ مووشه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌نجام دا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كۆریای باكوور مووشه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ تاقیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ هات كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ مووشه‌كیی‌ ئه‌نجام داوه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆریای‌ باكوور ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای ئه‌مریكای‌ ڕاگرت كه‌ له‌ میانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌ ساڵانی 1950 بۆ 1953 كوژراون.

به‌رپرسیاری دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنان و به‌دیلگیراوانی جه‌نگ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "له‌ مانگی شوباته‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كۆریای باكوور په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام نه‌داون".
هه‌فته‌ی ڕابردوویش كۆریای باكور چه‌ند موشه‌كێكی كورت مه‌ودای تاقیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌ریای كرد.

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ كۆریای‌ باكوور دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئونی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور له‌ ڤیێتنام دێت.

131 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر