Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ ئێران ده‌كات به‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ پابه‌ند بێت


په‌یام

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا داوایان له‌ ئێران كرد به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكات.
پێشتر (محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاندبوو: به‌ هۆی دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بڕیاری ڕاگرتنی به‌شێكی به‌ڵێنه‌كانیان له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ركردووه‌.
له‌و باره‌وه‌، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد هه‌ر جۆره‌ "دوا ئاگادارییه‌ك" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌. 
هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و كاروباری ئاسایش، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ‌و ئه‌ڵمانیا ‌و به‌ریتانیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد به‌ نیگه‌رانی زۆره‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تاران بۆ ڕاگرتنی به‌شێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ده‌ڕوانن.


132 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر