Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران: ئامانجی تاران ئه‌وه‌یه‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بچێته‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی خۆی


په‌یام

دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند: ئامانجی تاران ئه‌وه‌یه‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بچێته‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی خۆی.

(به‌هروز كه‌مالفه‌ندی) وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند: ئامانجی تاران له‌ بڕیاری ڕاگرتنی به‌شێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وه‌ك كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر تاكلایه‌نه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دێت.

وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ڕمی ئێران، ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و ڕێوشوینانه‌ی تاران له‌ ساڵیادی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاندووه‌، دا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران باسی له‌وه‌ش كرد "ئه‌و بڕیارانه‌ی ئێران ده‌ریكردوون له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گونجاون"، وتیشی: له‌ مادده‌ی 26ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا مافی ئه‌وه‌ به‌ ئێران دراوه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد، هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، یان به‌شێكی ڕابگرێت.

113 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر