Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق بڕیارێكی له‌باره‌ی دادگایی داعشه‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڕیاریدا داعشه‌ بیانییه‌كان به‌ هه‌مان ئه‌و یاسایانه‌ دادگایی بكات كه‌ داعشه‌ عێراقییه‌كانی پێ دادگایی ده‌كرێت.

له‌ میانی ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ داعشه‌ بیانییه‌كان دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌پێی یاسای بنه‌بڕكردنی تیرۆری عێراقی زیندانی كراون.

(ئه‌حمه‌د ئه‌میری)، سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌كانی تیرۆر، ڕایگه‌یاند: یاسای تیرۆری عێراقی هیچ جیاوازی ناكات له‌ نێوان داعشی بیانی‌و داعشی عێراقی‌و به‌ هه‌مان یاسا دادگاییان ده‌كات.
(میری) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: له‌سه‌ر داوای دادگای تاوانه‌كانی عێراق، داعشه‌ بیانییه‌كان له‌ به‌غداد دادگایی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌كان بتوانن ئاماده‌ی پرۆسه‌كه‌ بن. 

له‌ عێراق، له‌ 18 مانگی ڕابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسی 810 ئه‌ندامی داعش كراوه‌و سزا به‌سه‌ر 514 ژن‌و پیاودا دراوه‌‌و دۆسیه‌ی 202 كه‌سیان هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و 44 به‌ندكراویش چاوه‌ڕێی دادگایی كۆتایی ده‌كه‌ن، 11 گومانلێكراویش هیچیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌و ئازادكراون.

189 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2019

بابەتی زیاتر