Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆره‌ كرمێك له‌ ده‌روروبه‌ری هه‌ولێر بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ جۆره‌ كرمێك له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر:

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌‌ جۆره‌ كرمێك له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كیكی ده‌روبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوبۆته‌وه‌ و نیگه‌رانی دروست كردووه، به‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌یێنین كه‌ ئه‌و جۆره‌ كرمانه‌ وه‌رزین و به‌ هۆی زۆری گژوگیا ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دواكه‌تنی وه‌رزی گه‌رما و قێنكی ئاواهه‌وا ژماره‌یان‌ زیادی كردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌ گژوگیای زۆره‌.
تیمه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك ده‌شتایی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر به وه‌رگرتنی نمونه‌ی كرمه‌كان و تێست كردنیان بۆ له‌ناوبردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی‌ رشاندنی ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌ست پێكراوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كرمانه‌ به‌شێكن له‌ خێزانی مێرووه‌كان و مه‌ترسی و زه‌ره‌رمه‌ند نین بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌سه‌رچوونی به‌هار ئه‌و جۆره‌ مێروانه‌ نامێنن و له‌ناوده‌چن بۆیه‌ هێچ پێویست به‌ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
9ی ئایاری 2019


362 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر