Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌ی‌ مووشه‌كێكی‌ بالیستیی‌ ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌ گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ 21 ناو ده‌برێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكادا هاتووه‌ "له‌ ویلایه‌تی ڤیۆمینگ مووشه‌كی كیشوه‌ربڕی (مینتمێن سێی‌) له‌ بنكه‌ی ئاسمانی گانده‌ربه‌رگی كالیفۆرنیا تاقی كردووه‌ته‌وه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "مووشه‌كه‌كه‌ كڵاوه‌ی جه‌نگیی هه‌ڵنه‌گرتووه‌، ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك تاقی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات مووشه‌كی بالیستیی كیشوه‌ربڕ جارێكی تر بچێته‌وه‌ نێو كه‌شوهه‌وا".

له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دواییدا ئه‌مه‌ دووهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، تایبه‌ت به‌ دیزاینی مووشه‌كێك كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ده‌ی 21 و متمانه‌ ده‌داته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌.

مووشه‌كی (مینتمێن سێی‌) له‌سه‌ر دوورگه‌كانی مارشاڵه‌وه‌ چوار هه‌زار و 200 میل (6 هه‌زار و 759كم)ی‌ بڕیوه‌ و، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه‌.


530 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر