Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتوانی گونده‌كانی مووسڵ دژی داعش چه‌كدارده‌كرێن

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن لیوا ڕوكن نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی مووسڵه‌وه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: دژی جموجوڵه‌كانی ڕێكخراوی داعش دانیشتوانی گونده‌كانی مووسڵ چه‌كدارده‌كرێن.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوپای عێراق له‌گه‌ل سه‌رۆكی خێڵه‌كانی ناوچه‌كه‌، بڕیاردرا دانیشتوانی 50 گوندی ده‌ورووبه‌ری مووسڵ  چه‌كداربكرێن.
نه‌جم جبووری باسی له‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌دا دراوه‌ تاوه‌كو دانیشتوانی گونده‌كان بتوانن له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كاندا پارێزگاریی له‌ خۆیان بكه‌ن.

هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ مانگی ته‌مووزی 2017دا شاری مووسڵیان له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش ده‌رهێنا كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو به‌ده‌ست رێكخراوه‌كه‌وه‌ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ مووسڵ كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناو به‌ ناو پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، به‌تایبه‌ت له‌ گونده‌واره‌كانی مووسڵ، په‌لاماری هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن.

95 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر