Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌های سێ ملیار دۆلار هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ئاپاچی (24) ی هێرشبه‌ر به‌ قه‌ته‌ر ده‌فرۆشێت

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) بلاَویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ئاپاچی هێرشبه‌ر به‌ قه‌ته‌ر ده‌فرۆشێت.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی  ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی فرۆشتنی سه‌ربازیی ده‌ره‌كیدا، ره‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ به‌ پێدانی كارمه‌ندی پێویست و فرۆشتنی هه‌لیكۆپته‌ری ه‌ێرشبه‌ری ئاپاچی (24 ) به‌ قه‌ته‌ر كه‌ به‌هاكه‌ی به‌ سێ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه‌ ره‌زامه‌ندی فرۆشتنه‌كه‌ و ئه‌و گرێبه‌سته‌ و فرۆشتنی ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ كه‌ ئامانج لێی پاڵشتیكردنی توانای ئاسمانی قه‌ته‌ره‌، ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كراوه‌.
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌ چه‌ند رۆژی رابردودشدا ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌ ره‌زامه‌ندیی داوه‌ به‌ فرۆشتنی گریمانه‌كراوی چه‌ك و سیستمی به‌رگری به‌ ئیمارات و به‌حره‌ین و، هاوكات فرۆشتی چه‌ك به‌ به‌های زیاتر له‌ پێنج ملیار به‌و دو وڵاته‌ په‌سه‌ندكراوه‌.

351 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر