Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، چین داوای كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

گینگ شوانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌ پته‌و و سه‌قامگیر و دروسته‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه‌ و وه‌ڵامێكی باشی چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌.

وتیشی: به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و كۆتایهێنان به‌گرژیه‌كان، ولاَته‌كه‌ی دواده‌كات له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتۆن كۆببنه‌وه‌و، پێویسته‌ سه‌رجه‌م ولاَتانیش ده‌وری ئیجابی له‌و نێوه‌نده‌دا بگێڕن، چونكه‌ سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی جیهان به‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان چین و ئه‌مریكاوه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، ناوبراو هیواشی خواست، هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی چین و ئه‌مریكا له‌ سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبه‌ش و سه‌قامگیری له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

323 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر