Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داواكاری گشتیی هه‌رێم داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیكرامیه‌ له‌ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌كات.

له‌نوسراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێم داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه‌ پێشتر48 ملیۆن دیناریان وه‌ك ئیكرامی وه‌گرتووه‌، پابه‌ندیان بكات بۆئه‌وه‌ی  ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا كه‌ داواكاری گشتیی هه‌رێم  ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌، هاتووه‌: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم، هه‌ڵساوه‌ به‌ پێدانی بڕی پاداشتی كۆتایی ڕاژه‌ی 6  مانگی خزمه‌ت، هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامان په‌رله‌مانانه‌كانی خولی پێشو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان (48) ملیۆن دیناریان پێدراوه‌، به‌لاَم ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئه‌م خوله‌ش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراونه‌ته‌وه‌ و موچه‌ی په‌رله‌مانتاری وه‌رده‌گرن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌، بۆیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی مافی گشتی و به‌هه‌ده‌رنه‌دانی سامانی گشتی، دواده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌و 16په‌رله‌مانتاره‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2018، دوای كۆتایهاتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم بڕی (48)  ملیۆن دیناری به‌ پێی یاسایی خانه‌شینی وه‌ك پاداشتی كۆتایی ڕاژه‌ ( ئیكرامیه‌) دایه‌ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان ره‌تكرده‌وه‌.


177 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر