Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خواردنی خورما له‌ به‌ربانگدا شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه‌.

دكتۆر (له‌شكر حه‌مید) پسپۆری خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له‌باره‌ی گرنگی ڕۆژووشكاندن به‌ خورما ئاشكرای‌ كرد: "خواردنی یه‌ك، یان سێ، یاخود پێنج ده‌نك، خورما، له‌ كاتی به‌ربانگكردنه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك سوودی گرنگ به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه‌، گرنگترین سوودی خورما له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه‌دا هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر ‌و فشاری خوێنه‌ كه‌ به‌هۆی ڕۆژووه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 15 سه‌عات ڕێژه‌ی شه‌كر و فشاری خوێن له‌ له‌شدا داده‌به‌زێت.

دكتۆر (له‌شكر حه‌مید) پسپۆری خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له‌و باره‌وه‌ زیاتر دواو وتی: هه‌موو كه‌سێك، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌و فشاری خوێنیشیان هه‌یه‌ ده‌توانێت به‌ربانگ به‌ خورما بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ نابێ زیاده‌ڕۆیی تێدا بكه‌ن‌و له‌ سێ دانه‌ زیاتر بخۆن.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، خورما ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیشاڵیشی تێدایه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات‌و مرۆڤ له‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنیش ده‌پارێزێت.

191 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2019

بابەتی زیاتر