Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حاکم شێخ لەتیف: پیشاندانی تۆمەتباران بە ڕەنگ و دەنگ، دژ بە مافی مرۆڤە

په‌یام

حاکم شێخ لەتیف پسپۆری بواری یاسا، رەخنەی توند لە لایەنە ئەمنیەکانی سلێمانی دەگرێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی "وێنە و دەنگ و رەنگ"ی تۆمەتباران لە میدیاکانەوە و دەڵێت "دژ بە مافی مرۆڤە".

حاکم شێخ لەتیف، ئەو بۆچوونه‌ی لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "پیشاندانی تۆمەتباران بە ڕەنگ و دەنگ لە قۆناغی لێکۆڵینەوە دژ بە مافی مرۆڤە، چونکە تۆمەتبار بێ تاوانە و دەبێ ھەرواش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت تا ئەو ڕۆژەی لەلایەن دادگایەکی عادل تاوانەکەی بەسەردا ساخ دەبێتەوەو حوکم دەدرێت".

ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: "تەنانەت دوای حوکمدانیش نابێ سوکایەتی بە کەرامەتیان بکرێت و بەڕەزامەندی خۆیان نەبێت نابێ وێنەو دەنگ و ڕەنگیان بڵاو بکرێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنە و دەنگ و رەنگی تۆمه‌تباران، کاریگەری نەک ھەر لەسەر خۆیان بەڵکو لەسەر ماڵ و منداڵ و خێزان و دایک و باوک و براو خوشکیشیان جێ دەھێڵێت و ڕووبەڕووی بارێکی دەرونی خراپ دەبنەوە".

حاکم شێخ لەتیف ئه‌وه‌شی نوسیوه‌ "ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتانە لە سیستەمە سەقەت و دژ بەمرۆڤەکانی ڕۆژھەڵاتدا باوەو ئەزمونیش سەلماندویەتی لە جیاتی ئەوەی ببێتە ھۆکارێک بۆ ترساندنی خەڵکانی تر و کەمبوونەوەی تاوان، بۆتە ھۆی ھاندان و زیاتر بوونی تاوان".

439 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر