Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان له‌ هه‌رێم ده‌ستیپێكرد

په‌یام

كاتژمێر 8 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 11 ی 5 ی 2019 تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی 12 ئاماده‌یی و 9 ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێده‌كه‌ن.

پۆلە ناکۆتاکان خوێندکارانی پۆلی 4 تا پۆلی 11 دەگرێتەوەو ئه‌مڕۆ زیاترلە ٩٠٠ هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش ٣٠٠ هەزار خوێندكاریان لە سنووری سلێمانی و دەوروبەرین. 

تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان تا رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای هه‌فته‌یه‌كیش ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌درێته‌وه‌ به‌ خوێندكاران.

هه‌روه‌ها بۆ پۆله‌ كۆتاكانیش به‌گوێره‌ی خشتەی تاقیکردنەوەکان لە رۆژی ٢٦-٥-٢٠١٩ تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و له‌ 27-5-2019ش تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی ٩ی بنەڕەتی ده‌ستپێده‌كات.

له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكانیشدا زیاترله‌ 260 هه‌زار خوێندكار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌شدارن و به‌سه‌ر چوار هه‌زار و 250 هۆڵدا دابه‌شكراون". 

128 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر