Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنه‌ی سه‌رۆكۆه‌زیرانی نیوزله‌ندا ده‌خرێته‌ ناو ریكلامێكی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌

په‌یام

فیدراسیۆنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئیسلامی ئوستڕالیا له‌ شاری مێلبۆرن ڕێكلامێكی سه‌ر شاشه‌یان هه‌ڵواسی به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ كه‌ تیایدا وێنه‌ی سه‌رۆكۆه‌زیرانی نیوزله‌ندا-ی تیادا به‌كارهاتووه‌. 

له‌ رێكلامه‌كه‌دا ئه‌و وێنه‌یه‌ی جاسیندا ئاردێرن به‌كارهاتووه‌ كه‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ی كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی كرایستچه‌رچ باوه‌شی به‌ ژنێكی مسوڵماندا كردبوو.

دكتۆر راته‌ب جنێد سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئیسلامی ئوستڕالیا رایگه‌یاند وه‌ك پشتیوانی له‌ هاوسۆزی ده‌ربڕینی ئاردێرن بۆ لێقه‌وماوانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌، وێنه‌ی ناوبراویان له‌ رێكلامه‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌.

ڕێكلامه‌كه‌ له‌ سه‌ر شاشه‌یه‌كی ناوچه‌ی برۆادمیادۆس-ی مێلبۆرن هه‌ڵواسراوه‌ كه‌ مسوڵمانی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ژین. 

277 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر