Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆڵه‌ندا.. په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت به‌شدارییان له‌ خوانێكی به‌ربانگدا كرد

په‌یام

له‌ خوانێكی به‌ربانگدا كه‌ له‌ شاری ئترێختی هۆڵه‌ندا له‌ گۆڕه‌پانی شار كه‌ وه‌ك "گۆڕه‌پانی مزگه‌وت" ناونراوه‌، خانه‌واده‌ موسڵمانه‌كان و دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.  

له‌و خوانی به‌ربانگه‌دا كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌ وه‌قفی ئایینیی سازكرابوو، نزیكه‌ی هه‌زار و 400 كه‌س به‌شدارییان كرد. 

له‌ خوانه‌كه‌دا دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و خانه‌واده‌كانیان، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران، هێزه‌كانی پۆلیس، داواكاری گشتیی، سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌شدارییان كرد. 

به‌شداربووان دوای ئه‌و بانگه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام درا، رۆژووه‌كانیان شكاند و له‌ مزگه‌وته‌كه‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵیان كرد و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دووباره‌ خوانێكی به‌ربانگ سازده‌كرێته‌وه‌.

289 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر