Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا چاودێریی‌ چالاكییه‌كانی سوپای ئێران و پشتیوانه‌كانی‌ ده‌كات

په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری چالاكییه‌كانی سوپا و پشتیوانانی سیستمی‌ سیاسیی‌ ئێران ده‌كه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری ئه‌مریكا له‌دوای هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری ئه‌مریكا كه‌شتیی جه‌نگیی خشۆك و مووشه‌كهه‌ڵگرێكی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی ڕه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ خێرای هه‌ر هێرشێك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هێزێكی زیاده‌ی‌ ئه‌مریكی و كه‌شتیه‌كی‌ گه‌وره‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راست كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئێران پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێ هێرش بكاته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌یان بۆ ناوچه‌كه‌ ره‌وانه‌كردووه‌.

هاوكات جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری چالاكییه‌كانی سوپا و پشتیوانانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ن.

432 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2019

بابەتی زیاتر