Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیدان به‌رگری‌ له‌ ڤالڤێردی‌ ده‌كات


په‌یام ـ سپۆرت

زینه‌دین زیدانی‌ فه‌ره‌نسی‌، باس له‌ گرنگی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا ده‌كات و به‌رگری‌ له‌ (ڤالڤیردی‌) راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش ده‌كات.


له‌ لێدوانێكدا زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ڵێت: هه‌موو نازناوێك گرنگه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت كه‌ كیبركێی‌ تێدا ده‌كه‌یت، به‌ڵام بردنه‌وی‌  یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان هه‌روا ئاسان نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كردویه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 5 سالدا، كه‌ چوار نازناوی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، شتێكی‌ باوه‌رپێنه‌كراوه‌.

له‌ باره‌ی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی‌ لیڤه‌رپول و ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ ڤالڤیردی‌ ده‌كرێن، زیدان وتی‌: ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستی‌هێناوه‌، نمونه‌ییه‌ و جێگه‌ی‌ سه‌رسورمانه‌، پێموانیه‌ هیچ كه‌سێك گومانی‌ هه‌بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ ئه‌نجامیداوه‌.

له‌ كۆتاییشدا  زیدان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وه‌ڵامی‌ بریكاره‌كه‌ی‌ به‌یڵ بداته‌وه‌ و وتی‌: من ته‌نها به‌و كارانه‌ هه‌لده‌ستم كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاری‌ راهێنه‌رایه‌تییه‌وه‌.

195 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر