Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران: هیچ ئەگەرێک نییه‌ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران



په‌یام ـ AA

حوسەین سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: رەوانەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ناوچەکە (کەنداو) جەنگکێکی دەروونییە.

ئاژانسی هەواڵیی فارس بڵاویکردەوە کە حوسەین سەلامی لە دانیشتنێکی داخراودا وتەیەکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە: کە رەوانەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ناوچەکە (کەنداو)، تەنها شەڕێکی دەروونییە و شتێکی تر نییە.

 فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، حوسەین سەلامی راشیگەیاندووە: کە ئەمریکا خوازیارە لەو رێییەوە ترس بخاتە دڵی خەڵک و هەندێک لە فەرماندەکانەوە تاکو بڵێن جەنگ هەڵدەگیرسێت و دەڵێت:"هیچ ئەگەرێک لە ئارادا نییە کە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەمریکا توانای ئەوەی نییە جەنگ دژبە ئێران هەڵگیرسێنێت، ناوێرێت ئەمە بکات، چونکە خۆی دەپارێزێت لە هێزەکانی بەرگری ئێران و لەوە دەترسێت زیان بەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی بکەوێت،ئەمریکا ئەو مەترسییە لەبەرچاو ناگرێت". 

493 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر