Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ساڵی ڕابردوو 9 هه‌زار و 852 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه‌

په‌یام

ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ عێراق به‌راورد به‌ پێنچ ساڵی ڕابردوو له‌ سه‌دا حه‌وت و پۆینت یانزه‌ زیادیكردووه‌.

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند جگه‌له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2018دا نۆ هه‌زار و 852 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه‌، كه‌ زۆرترین ڕووداوه‌ به‌راورد به‌ پێنچ ساڵی ڕابردوو.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق له‌ ساڵی 2018دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دوو هه‌زار 767 كه‌س بوون، زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی هاتوچۆ، هۆكاره‌كانی زۆربوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێرانه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها خراپی ڕێگاوبانه‌كان له‌ عێراقدا.

58 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر