Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. مافی هاوڵاتیبوون ده‌درێت به‌و منداڵانه‌ی له‌ باوكێكی بیانی له‌دایك ده‌بن

په‌یام

په‌رله‌مانی ئێران پرۆژه‌ یاسایه‌كی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد كه‌ تیایدا مافی هاووڵاتیبوون ده‌درێت به‌و منداڵانه‌ی له‌ باوكێكی بیانی و دایكێكی ئێرانی له‌دایك ده‌بن.

پرۆژه‌ یاساكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌ ده‌نگدانێكدا له‌ به‌رامبه‌ر 188 ده‌نگی به‌ڵێ و 20 ده‌نگی نه‌خێردا، په‌سه‌ندكرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی پارێزگای خۆراسان  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ساڵی 1934دا، مافی هاووڵاتیبوون ده‌درایه‌ منداڵان له‌ رێی باوكیانه‌وه‌ و به‌ چی لۆجیكێك له‌ رێی په‌یوه‌ندی خوێن له‌ نێوان دایك و منداڵه‌وه‌ مافی هاووڵاتیبوون ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و ئافره‌تان له‌م مافه‌ بێبه‌ش ده‌كرێن.

له‌ ئێراندا به‌ هه‌زاران منداڵ كه‌ له‌ باوكێكی ئه‌فغانستانی و دایكێكی ئێرانی له‌دایك بوون، تا ئێستا بێ ناسنامه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م دۆخه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ بۆته‌ جێی مشتومڕ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا.

به‌ مه‌به‌ستی به‌ یاساییكردنی پرۆژه‌كه‌، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ری نیشان بدات.


128 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر