Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. دادگا سزای 15 جار له‌سێداره‌دانی بۆ 3 تاوانبار ده‌ركرد

په‌یام

دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌ركرد كه‌ ساڵی (2013)دا 18 شۆفێری تاكسییان له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك كوشتبوو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، 3 تاوانبار له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ سزای (15) جار له‌ سێداره‌دان بۆ  بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رچووه‌ به‌پێی یاسای تیرۆر.

وته‌بێژی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند تاوانباره‌كان رۆژی (18ی3ی2013) تا (2ی11ی2013) به‌جیا (18) شۆفێری تاكسییان له‌ سنوری شاری كه‌ركوك رفاندبوو دواتر سه‌رجه‌میان كوشتبوون.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی‌ دوای رفاندنی‌ شۆفێری ته‌كسیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ حه‌وت كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌ستگیركران و تائێستاش چوار تاوانباری دیكه‌یان له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ چاوه‌ڕوانی حوكمی یاسان و سێ كه‌سی دیكه‌یان بریاری له‌ سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌.

471 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر