Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كوه‌یت: له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

په‌یام

كوه‌یت‌و عێراق هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 (خالید جاروڵڵا) جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ڕایگه‌یاند: كوه‌یت‌و عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌ی ئێستا هه‌یانه‌، هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌و قسانه‌ی جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له‌ په‌راوێزی سه‌ردانی (محه‌ممه‌د ئه‌لحكیم) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئه‌و وڵاته‌ هات كه‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عێراق بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی به‌غدا و كوه‌یت ده‌كات.

له‌میانی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی كوه‌یت‌و عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یت (كونا) له‌سه‌ر زاری‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ئه‌وه‌شی گواسته‌وه‌ "پێنج به‌ڵگه‌نامه‌ له‌نێوان كوه‌یت‌و به‌غدا واژۆ ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ بۆ نێوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كان بكات".

202 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر