Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران جه‌نگێكه‌ له‌ مێژووی شۆڕشدا وێنه‌ی نه‌بووه‌

په‌یام

سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند گوشاره‌ سیاسیی و ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران جه‌نگێكه‌ له‌ مێژووی شۆڕشدا وێنه‌ی نه‌بووه‌.

حه‌سه‌ن روحانی سه‌ركۆماری ئێران له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسییدا له‌ تارانی پایته‌خت، باسی له‌و سزایانه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی.

سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه‌ كرد ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ولاَته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ جه‌نگی ئێران-عێراق رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ باشتر نیه‌ و له‌ میانی جه‌نگدا له‌ هاورده‌كردن، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتنی نه‌وت و سیستمی بانكی كێشه‌یان نه‌بوو.

روحانی وتیشی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا زۆر كاریگه‌رن و داوای كرد له‌ قۆناغی له‌م شێوه‌یه‌دا هه‌موو ئۆرگانه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن و ئه‌و سنوورداركردنانه‌ی دوژمن له‌ سیستمی بانكیدا دروستیكردووه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت، پێترۆكیمیا، پۆلا و به‌روبوومی كشتوكاڵی.

186 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2019

بابەتی زیاتر