Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەندیکای دەرمانسازان- لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات





په‌یام ـ سلێمانی




سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت: بەنھێنی و ژێربەژێر نرخی دەرمان گران دەکرێت، ئەوەشی پابەند نەبێ دەرمانخانەکەی پێ دادەخەن!


سۆران عومه‌ر له‌ نووسینێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:" دوای بەدواداچونەکان دەرکەوت سەندیکای دەرمانسازان- لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو نرخەکانی بەسیدیەک دابەشکردوە بەسەر دەرمانخانەکانی سلێمانی ، ھەر دەرمانخانەیەک پێوەی پابەند نەبێ ئاگادارکردنەوەی ئاراستە دەکەن دواتر سزای مادی دەدەن بۆ جاری سێیەم دایدەخەن".




ده‌قی نووسینه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر، له‌ باره‌ی گرانكردنی نرخی ده‌رمان


بەنھێنی و ژێربەژێر نرخی دەرمان گران دەکرێ! 
ئەوەشی پابەند نەبێ دەرمانخانەکەی پێ دادەخەن!


گرانکردنی نرخی دەرمان بەبێ ھۆ خوێن مژینی نەخۆشە و بازرگانیە بەمرۆڤەوە...


دوای بەدواداچونەکان دەرکەوت سەندیکای دەرمانسازان- لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو نرخەکانی بەسیدیەک دابەشکردوە بەسەر دەرمانخانەکانی سلێمانی، ھەر دەرمانخانەیەک پێوەی پابەند نەبێ ئاگادارکردنەوەی ئاراستە دەکەن دواتر سزای مادی دەدەن بۆ جاری سێیەم دایدەخەن.


ئەمەش نمونەی بەشێک لەو دەرمانانەیە کە پێشتر بەچەند فرۆشراوەو ئێستە سەندیکا دایناوە بەچەند بفرۆشرێ لەکاتێکدا ئەو نرخانەی پێشوو ھەر دەرمانێک قازانجی ٪‏١٠-١٢ ی خراوەتە سەر بەپێی ئەم نرخە تازانە بێت دەرمان ھەیە سەدا پەنجاو شەست تاکو سەد قازانجی خراوەتە سەر! 
ئەمەش کارێکی مەترسیدارەو بەرێکەوتنی سەندیکاو زۆرێک لە دەرمانخابەکان دادەنرێت.
ھەموو رێگەیەک دەگرینە بەر بۆ رەدکردنەوەی گرانکردنی ئەم نرخانەی دەرمان کە زۆرینەیان دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانن.
ئەم بازگانیە مەترسیدارە بە خوێن و جەستەی خەلکەوە تاوانی گەورەیە.






174 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر