Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵح: سوورین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئێران

په‌یام

سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌خت له‌ سووربوونی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی و هاریكاری هاوسه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی كرد له‌ باڵیۆزی هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌ عێراق. 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له‌ دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ سوربوونی عێراق كردووه‌ته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی و هاریكاری هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستدا له‌ نێوانیاندا ئه‌مریكا و ئێران، تا ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ورووپا، خۆشحاڵی خۆیان به‌ پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

100 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر