Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی داهاتوو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ده‌كرێت

په‌یام

هه‌فته‌ی داهاتوو كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق ته‌واو ده‌كرێت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنی‌ كۆتایی له‌باره‌ی پركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ تائێستا به‌ ته‌واونه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتن له‌سه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ته‌واونه‌كراوی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه‌ و یه‌ك وه‌زاره‌ت ماوه‌، بۆیه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت.

حه‌نین قه‌دۆ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی حكومه‌تی عیراق، كه‌ ماون، رێككه‌وتن له‌سه‌ر سێ وه‌زاره‌ت كراوه‌ و كاندیده‌كان دیاریكراون، ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌ت ماوه‌، كه‌ تائێستاش له‌نێوان هێزه‌ سوننیه‌كاندا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

ناوبراو وتیشی هه‌فته‌ی داهاتوو پاڵێوراوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون ئاماده‌ ده‌بن و ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت و كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌واو ده‌كرێت.

249 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر