Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن

په‌یام

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، هۆشداریدا به‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن. 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا ئامۆژگاری ئه‌مریكییه‌كانی كردووه‌ له‌وه‌ی ڕوو له‌ عێراق نه‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كراوه‌ كه‌وا ڕوو له‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ رووبه‌ڕووی گرژی و ئاڵۆزی بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریشیاندا له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ تا دێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ رووی له‌ زیادبوونه‌و به‌ تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانیی جۆری پاتریۆت و كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.


140 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر