Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات حه‌جی بازرگانی نه‌مێنێت

په‌یام

لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات حه‌جی بازرگانی نه‌مێنێت. 

به‌مه‌به‌ستی زانینی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ مه‌راسیمی حه‌ج،  لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان میوانداری به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم كردو، هه‌ر دوولا رێككه‌وتن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی حه‌جی حاجیانی هه‌ریم دروستبكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هه‌وره‌مان گه‌چێنه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ په‌یام رایگه‌یاند: ئه‌وان به‌فه‌رمی داوایان له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌ریم كردووه‌ كه‌ بریاری حه‌جی بازرگانی رابگرن.

 وتیشی:  لێژنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێت كه‌ بۆ حاجیانی كوردستان ئه‌نجامیانداوه‌.

173 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر