Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: به‌ نهێنی و ژێربه‌ژێر نرخی ده‌رمان گران ده‌كرێت

په‌یام

ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ئاشكرایده‌كات: به‌ نهێنی و ژێربه‌ژێر نرخی ده‌رمان گران كراوه‌ و، هه‌ندێك ده‌رمان به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 100 قازانجی‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت "دوای به‌دواداچوونه‌كان، ده‌ركه‌وت سه‌ندیكای ده‌رمانسازان- لقی سلێمانی، نرخی ده‌رمان گران ده‌كات و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو نرخه‌كانی به‌ سیدییه‌ك به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كانی سلێمانیدا دابه‌شكردووه‌".

سۆران عومه‌ر نموونه‌ی‌ نرخی‌ ده‌رمانه‌كانی‌ له‌ پێشوو و ئێستادا خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ به‌پێی‌ لیسته‌كه‌ به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌یه‌ پێشتر به‌ قازانجی له‌سه‌دا 10 بۆ 12 فرۆشراون، به‌ڵام به‌پێی نرخه‌ تازه‌كان به‌ ڕێژه‌ی‌  له‌سه‌دا په‌نجا و شه‌ست و، تاكو له‌سه‌دا 100یش قازانجیان خراوه‌ته‌ سه‌ر.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت "هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌و نرخانه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێ، ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ ده‌كه‌ن و دواتر سزای ماددیی ده‌ده‌ن، بۆ جاری سێیه‌میش دایده‌خه‌ن".

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئه‌م كاره‌ مه‌ترسیداره‌، به‌ ڕێككه‌وتنی سه‌ندیكا و زۆرێك له‌ ده‌رمانخانه‌كان داده‌نرێ". ده‌شڵێت "هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گرانكردنی ئه‌و نرخانه‌ی ده‌رمان كه‌ زۆرینه‌یان ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانن".

169 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر