Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی له‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوورخسته‌وه‌

په‌یام

پارتی دیموكراتی‌ كوردستان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوورده‌خاته‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ واژۆی نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌ و ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ بڕیاردراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ پشكی یه‌كێتی ده‌وام ده‌كه‌ن له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕاژه‌كه‌یان بگوازرێته‌وه‌ بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی جیاواز.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان 28 كه‌سن و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تدا دابه‌شكراون و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیش ره‌وانه‌ی خانه‌نشین بوون كراون.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و كاره‌ی پارتی‌ ناره‌زایه‌تی‌ له‌ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی دا دروستكردووه‌ و فه‌رمانبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ یاداشتێكدا كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتیان له‌و پرسه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

دوورخستنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كاتێكدیه‌ كه‌ رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2018جارێكی دیكه‌ پارتی رێگری له‌ كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی كرد بچنه‌ سه‌ر كاری خۆیان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

685 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2019

بابەتی زیاتر