Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ھۆشداری لە بارەی ژمارەیەک کاڵای مەترسیدار دەدرێت


په‌یام

ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرۆک و ئەندامانی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەسەر ژمارەیەک کاڵا و کەلوپەل لە بازاڕدا کە ئەوان بە مەترسیدار ناویان برد بەڕێوەچوو.

دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، محەمەد وەھاب وتی: "دوابەدوای بەدواداچوونمان لەم مانگەدا و پێشتریش بۆمان دەرکەوت دەیان کاڵا و کەلوپەل ھێندراوەتە بازاڕەکانەوە بەبێ گوێدان بە یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کۆنترۆڵی جۆری، ئەو کاڵا و کەلوپەلانەش مەترسیدارن و پێویستە ھاووڵاتییان لە کڕین و بەکارھێنانیان دوور بکەونەوە".

وتیشی: "بەشێک لەو کاڵا و کەلوپەلانە تەقلیدن و دروستکراونەتەوە و ھیچ مەرجێکی تەندروستییان تیادا نییە، لەوانەش جۆرێک پەنیر کە ھەردوو جۆرە ئەسڵ و تەقلیدەکەی لە بازاڕدا ھەیە و پێویستە ھاووڵاتییان لە کاتی کڕیندا بە ورییاییەوە سەیریان بکات".


462 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر