Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆکار چییە ئەم وەرزە بۆ لیڤەرپووڵ بە دەستکەوتێکی گرینگ هەژمار دەکرێت؟

پەیام - سپۆرت

بڕیار تەها

زۆرێک لە میدیاکاران و وەرزشدۆستان پێیان وایە دەبوو ئەم وەرزە دوو نازناو لە جیاتی نازناوێک بە یانەکانی یەکەم و دووەم خولی نایابی ئینگلیزی ببەخشرایە، بەشێکی ئەم بۆچوونە لە ئەنجامی ڕق لە گواردیۆلا سەرچاوەی گرتووە و کەمینەیەک دەیانەوێت لە لێهاتووی ئەو ڕاهێنەرە و ئاستبەرزی یاریزانەکانی لەم وەرزەدا کەمبکەنەوە، بەشێکی دیکە کە پێیان وایە لیڤەرپووڵ و کلوپ ئەم وەرزە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە پرێمەرلیگ سەرسامبوونیانە بە کلوپ و جۆش و خرۆش(گرینتا)ــی ئەو ڕاهێنەرە و سەرکێشییەکانێتی.


هیچ گومانی تیادایە نییە ئەم وەرزە بۆ کلوپ و لیڤەرپووڵ بە شکست هەژمار ناکرێت، لێدوانی پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کلوپ دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە و لێدوانی تەواوی یاریزانانی هەردوو لا ئەوە دووپاتدەکەنەوە ئەم وەرزە بۆ لیڤەرپووڵ بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم بە 97 خاڵەوە وەک دەستکەوتێکی گرینگ هەژمار دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.


بەڵام هۆکارەکانی چین؟؟ 
کۆکردنەوەی 97خاڵ و بردنەوەی 30یاری و حەوت یەکسانی و تەنیا یەک شکست لە لایەن یانە سووپۆشەوەکەوە بەشێکی وەڵام و هۆکارەکەی بەدەستەوە دەدات، بەڵام سەرقاڵبوونی مانچستەر سیتی بە چوار پاڵەوانێتی و کۆکردنەوەی 98خاڵ و گرتنەوەی پێشەنگی خولەکە لە ساڵی 2019دا کە لە ساڵی 2018دا بە حەوت خاڵ لە دوای لیڤەرپووڵەوە بوون، وادەکات ژمارەکانی لیڤەرپووڵ بەو جۆرە زەق نەبنەوە کەمێک لە بەهێزی لیڤەرپووڵ و لێهاتووی کلوپ کاڵ دەکەنەوە.


ئەگەر زۆر بە وردی سەرنج بدەین کێی‌ڕکێی نێوان (مانچستەر سیتی و لیڤەرپووڵ)( گورادیۆلا و کلوپ) ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یانەی نابەرانبەرە، ئەوەش کە نابەرانبەرییەکەی دورستکردووە مێرکاتۆی هەشت وەرزی ڕابردووی هەردوو یانەکە و بە تایبەتیش مێرکاتۆی سێ وەرزی رابردووە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتایی دەستبەکاربوونی گواردیۆلا لە مانسیتی و سەرنج لە مێرکاتۆی ئەو یانەیە بدەین دەبینین کارگێڕی ئەو یانە شێن پۆشە لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا تا ئێستا 547 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزاندا خەرجکردووە، لە بەرانبەریش بای 163 ملیۆن پاوەند یاریزانی فرۆشتووە، واتا بە سافی گواردیۆلا 385 ملیۆن پاوەندی لە خەزێنەی یانەکەی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی بەکارهێناوە.


بەڵام یانەی لیڤەرپووڵ لەسەر خواستی یۆرگن کلوپ لە ماوەی سێ وەرزی رابردوو بڕی 435 ملیۆن پاوەند یاریزانی بۆ کڕدراوە، بەڵام لە بەرانبەردا بای 318ملیۆن پاوەند یاریزانی فرۆشتووە، واتا بە سافی کلوپ 117 ملیۆن پاوەندی لە خەزێنەی یانەکەی خەرجکردووە.


" لێرەدا دەتوانم بڵێم هێزەکە نابەرانبەربووە لە مێرکاتۆدا؛ بەپێی ژمارەکانی
گواردیۆلا 385 ملیۆنی پاوەندی بۆ بەهێزکردنی مانسیتی بەکارهێناوە، بەڵام 
کلوپ کەمتر لە گورادیۆلا 117 ملیۆنی پاوەندی بۆ بەهێزکردنی لیڤەرپووڵ بەکارهێناوە"


(نابێت ئەوەشمان لە یادبچێت ئەگەر مێرکاتۆی هەشت ساڵی ڕابردووش وەربگرین، ئەوا بە دڵنیاییەوە مانسیتی زۆر زیاتری لە لیڤەرپووڵ خەرجکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی ئاستی یانەکەی گواردیۆلا هابووە).


واتا گواردیۆلا 268 ملیۆن پاوەندی لە کلوپ زیاتر بەکارهێناوە، هەر ئەم بڕە پارەیەش جیاوازییەکەی دورستکردووە، چونکە لە لیڤەرپووڵ شوێنگرەوەی سەلاح و فێرمینۆ و مانی زۆر ئەستم بوو، هیچ کام لە شاکیری و ئۆریگی و ستۆریدیچ بە لیرۆ سانی و ریاز محەریز و گابرێل خیسۆس لە مانسیتی بەراورد ناکرێن، لەسەر ئاستی هێڵی ناوەند تا ڕادەیەک هەردوو یانە لەسەر ئاستی سەرەکی و کورسی یەدەگیش خاوەنی یاریزانی پێویست بوون، بەڵام لەسەر ئاستی هێڵی بەرگری مانسیتی چوار یاریزانی بۆ دڵی بەرگری هەبوو، ئەوانیش لاپۆرتی و کۆمپانی و ستۆنز و ئۆتامێندی و مانگالا، بەڵام لە ئەگەری پێکانی ڤان دایکدا کلوپ هیچ بەدیلێکی نەبوو بەڵکو پێکانی لۆڤرین و ماتیپ هێندەی دیکە ئەم وەرزە ئەرکی کلوپی قورستر کردبوو.


( کورسی یەدەگی مانسیتی بە پاڵپشتی خەزێنەی یانەکە جیاوازی گەورەی بەرانبەر کورسی یەدەگی لیڤەرپووڵ دروستکردووە و لەماوەی 38 هەفتەشدا کورسی یەدەگ و زۆری یاریزانی سۆپەر دەتوانن جیاوازی لە خاڵەکان و ڕیزبەندییەکەدا دورست بکەن).


بە لەبەرجاوگرتنی ئەم جیاوازییە زۆرە لە خەرجی مێرکاتۆی هەردوو یانەدا و لە بەرانبەریشدا ڕقئەستوری کلوپ و یاریزانەکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە و کێبڕکێکردنیان تا دواین یاری و دواین تایم ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە خودی کلوپ ئەم وەرزەی لە مێژووی پرێمەرلیگدا وەک دەستکەوتێکی گرینگ بۆی هەژمار دەکرێت و یانەکەشی هاوشێوەیەکی پاڵەوانە بۆ ئەبەد دەمێنێتەوە.

199 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر