Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سریلانكا.. هێرشه‌كان بۆسه‌ر موسڵمانان و مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ زیادیكردووه‌


په‌یام

به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دژ به‌ ئیسلام  و هێرشكردنه‌ سه‌ر هاولاَتیه‌ مسوڵمانه‌كانی‌ سریلانكا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ پارێزگای باكووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یه‌ندرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی سریلانكاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری پوتاڵام سه‌ر به‌ پارێزگای باكووری خۆرئاوا، گرووپێكی دژه‌ ئیسلام هاووڵاتییه‌كی موسڵمانی 45 ساڵه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویانه‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاكه‌دا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریینه‌كراو، راگه‌یه‌ندراوه‌. 

هه‌روه‌ها فه‌رمان به‌ پۆلیسی پارێزگاكه‌ كراوه‌ كه‌ به‌توندترین شێوه‌ به‌ره‌وڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ كرده‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژاد یان ئایین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

424 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر