Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی زانایان: له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ماڵپه‌ڕه‌ سێكسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن


په‌یام

یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان رایگه‌یاند له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ماڵپه‌ڕه‌ سێكسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید یه‌كێتی زانایانی ئاینی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ووتی‌ له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ماڵپه‌ره‌ِ سێكسی و بێ ره‌وشتیه‌كان فلته‌ر و  قه‌ده‌غه‌ بكرێن.

 سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان وتیشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌ گفتوگۆدان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سایته‌ سێكیسیه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین یا فلته‌ر بكرێن.چونكه‌ ناكرێت ئه‌و سایتانه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌ستی پێیان بگات و بێ هیچ فلته‌رێك ته‌ماشایان بكات‌.

وتیشی نووسراومان بۆ داواكاری گشتی كردووه‌و گه‌یشتوینه‌ته‌ ده‌ره‌نجامێكی باش و پێموابێ به‌منزیكانه‌ سایته‌ سێكسییه‌كان فلته‌ر ده‌كرێن.

203 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر