Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید بۆ ئارێز عه‌بدوڵا: من "مەکتەب سیاسیی"ـم و لە پەرلەمانیشم !


په‌یام

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌میانه‌ی‌ وتارێكدا وه‌ڵامی‌ ئارێز عه‌بدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ده‌داته‌وه‌، كه‌ رایگه‌یاندبوو " هێزە سیاسییەکان کەسە دەستڕۆیشتووەکان بە تایبەتی لە مەکتەب سیاسییەکان و ئەوانەی لە ناوەندی بڕیاری حزبەکاندان ناچنه‌ پەرلەمان تا پەرلەمان ببێتە مەرکەزی قەرار ! ".

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ وه‌ڵامیدا رایگه‌یاندووه‌، هەڵبەت ئەو ڕەخنەیەی کاک ئارێز زۆر بەجێیە و بەداخەوە هێزە سیاسییەکان و مەکتەب سیاسییەکانیان و ئەوانەی لە مەرکەزی قەراری حزبەکانیاندان، پێیان عەیبە ببنە ئەندامی پەرلەمان، بۆیە هیچ کات پەرلەمانی کوردستان ئەو قورسایی و ڕۆڵەی نەبووە، کە دەبوایە هەیبوایە .

عه‌بدولستار مه‌جید، راشیگه‌یاندووه‌، بەڵام ئەمە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی کە برای بەڕێزم کاک ئارێز بە دیاریکراوی ناوی هێناین جیاوازە و هەمیشە ویستوومانە پەرلەمان پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە سیستمی حوکمڕانیدا هەبێ و وەک بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریی قورسایی سیاسیی و یاسایی خۆی هڵبێت، هەربۆیە لە هەموو خولەکاندا مەکتەب سیاسییەکانمان چونەتە پەرلەمان و بوون بە سەرۆکی فراکسیۆن .

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ روونیده‌كاته‌وه‌، لە خولی دووەمدا کاک محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سەرۆکی فراکسیۆن بووە، لە خولی سێهەم کاک ئارام قادر بە هەمان شێوە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سەرۆکی فراکسیۆن بووە، لە خولی چوارەم مامۆستا مەروان گەڵاڵی هەر مەکتەبی سیاسیی بووە پێش بوونی بە پەرلەمانتار و دواتریش کراوەتە سەرۆکی فراکسیۆن و شێخ فەخرەدین کە سکرتێری پەرلەمان بووە ئەویش ئەندامی سەرکردایەتی و لە ناوەندی بڕیاری حزبەکەیدا بووە، لەم خولەشدا بەندە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسییم و سەرۆکی فراکسیۆنەکەی خۆشمم .

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لە دیدی کۆمەڵی ئیسلامییدا کە سیستمێکی تەواو پەرلەمانی دەوێ و باوەڕی پێی هەیە، خۆی لە پەرلەمان بە گەورەتر نازانێت، هەربۆیە سەرەڕای ناردنی ئەو سەرکردانەی لە ناوەندی بڕیاردان، خودی بەڕێز ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کە جەنابی مامۆستا عەلی باپیرە، بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق !

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌شڵێت، هەرئەوەش نا کۆمەڵی ئیسلامیی هەر خوشک و برایەکی خۆی ناردبێتە هەر پۆستێکی پەرلەمانیی یان حکومیی، ڕۆڵ و دەسەڵات و صەلاحییەتی مەکتەب سیاسییەکی پێداوە بۆ بڕیاردان تا بتوانێ ئازادانە سیاسەت بکات و ئازایانە بڕیار بدات، هەربۆیە لە ڕابردوودا و لەو هەموو ڕووداو و پێشهات و کێشە و قەیرانەی کە هاتۆتەپێش، هیچ هێزێک وەک کۆمەڵی ئیسلامیی و نوێنەرەکانی نەیانتوانیوە ڕوون و ڕاشکاو، ئازا و ئازاد و بوێر بن لە بڕیاردان !

1086 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2019

بابەتی زیاتر