Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت

په‌یام سپۆرت

ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام یانه‌كانی ئه‌وروپا بێ هیوا ده‌كات و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ ڕیزه‌كانی ئه‌و یانه‌ هۆڵندییه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ میانی لێدوانێكی بۆ میدیاكانی هۆڵندا سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشكه‌شی كراوه‌ تین هاگی ڕاهێنه‌ر وتی: به‌ستنه‌وه‌ی ناوم به‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك چێڵسی و بایرن میونخ و به‌رشه‌لۆنه‌ كارێكی نایاب و جوان بوو، به‌ڵام له‌ راستیدا من گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس هه‌یه‌ و له‌ یانه‌كه‌م هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌م.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌یاكس ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌ك ستافی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ ئیستاوه‌ كار بۆ داهاتوو ده‌كه‌ن و بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ یانه‌كه‌یان جێبهڵێن.

جیی ئاماژه‌ پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌یاكس له‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ پاڵه‌وه‌كان ئاستێكی به‌رزی نیشاندا و گه‌یشته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین، زۆرێك له‌ یانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر ئه‌و یانه‌ هۆڵندییه‌ ده‌ستپێكرد.


124 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر