Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن


په‌یام


لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات و، ده‌شلێت:  ئه‌م دۆخه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه‌.

جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند:  دۆخێكی به‌ زۆر مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان سه‌پێندراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای كه‌ركووك خه‌ڵكی كورد رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی نا ده‌ستووری ده‌بنه‌وه‌ .

وتیشی: نوێترین ره‌فتاری ئه‌و هێزانه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی په‌لكانه‌یه‌ كه‌ هێزێكی زۆر و خه‌ڵكێكی عه‌ره‌ب هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كوردانی ئه‌و گوندانه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازاریان داون.

344 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر