Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ده‌ستی‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ بێسنووری‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراوو ئاوی‌ قورس كرد


په‌یام

ئێران هه‌ڵپه‌ساردنی‌ دوو بڕگه‌ی‌ ڕێككه‌تننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ خسته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، ده‌ستی‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ بێسنووری‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراو و ئاوی‌ قورس كرد.

ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران ڕایگه‌یاند "به‌رنامه‌ی‌ په‌یوه‌ست به‌ ڕاگرتنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ سنوورداری‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراو له‌ ناوچه‌ی‌ نه‌ته‌نز و، به‌رهه‌مهێنانی‌ بێسنووری‌ ئاوی‌ قورسی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌راك ده‌س پێ‌ كردووه‌".

ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌م كاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئێران بووه‌".

هه‌فته‌ی‌ پێشوو ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئێران له‌ ساڵیادی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌، كشانه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ دوو بڕگه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ڕاگه‌یاند و، ماوه‌ی‌ 60 ڕۆژی‌ بۆ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ دیاری‌ كردووه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئێران له‌به‌رچاو بگرن.

به‌پێی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌، ئێران ده‌بێت له‌ مانگانه‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراو ته‌نیا 300 كیلۆ و له‌ ئاوی‌ قورسیش ته‌نیا 130 ته‌ن له‌ ناوخۆدا بهێڵێته‌وه‌، ئه‌وی‌ دیكه‌ی‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ بفرۆشێت، به‌ڵام ئێران بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ی‌ داوه‌.

1056 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر