Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كانیان ڕاگرت


په‌یام

به‌هۆی زیادبوونی‌ بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كانیان ڕاگرت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند "به‌هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی له‌ نێوان ئێران و واشنتن، وڵاته‌كه‌ی پرۆسه‌كانی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازی له‌ عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرێت".

هاوكات حكومه‌تی هۆڵه‌ندایش كاره‌كانی ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق هه‌ڵپه‌سارد، كه‌ هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ی‌ نا و، مه‌شقپێكردنی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ڵپه‌سارد.

بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا دوای زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دێت، كه‌ ته‌نیا ئه‌ڵمانیا 160 ڕاوێژكار و سه‌ربازی له‌ عێراقه‌ بۆ ڕاهێنان و مه‌شقكردن به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان، له‌و ژماره‌یه‌ 100 سه‌ربازیان له‌ هه‌رێمی كوردستانن و ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

به‌هۆی‌ بارگرژییه‌كانی‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا، مه‌ترسیی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌مریكا ترسی‌ له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ شیعه‌كانی‌ عێراق هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و سه‌ربازه‌كانی‌.


64 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر