Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا داوای له‌ عێراق كردووه‌ كۆنترۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن


په‌یام

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی عێراقیـیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ عێراق داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كۆنترۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پـشتیوانی ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وشیان ئاشكراكردوه‌: مایك په‌مپـێیۆ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌م داوایه‌ی كردووه‌ له‌ پاش زانیاریـیه‌ هه‌واڵگریـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئاشكرایان كردووه‌ گروپی شیعه‌ی چه‌كداری سه‌ر به‌ ئێران موشه‌كیان له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا داناوه‌.
به‌پیێ سه‌رچاوه‌كه‌ په‌مپـێیۆ وتوییه‌تی " ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرش ببێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی پـرس به‌ عێراق بكات."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌ی لایه‌نی عێراقی هیچ جموجوڵێكی به‌دی نه‌كردووه‌ كه‌ جێی هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك. گوتیشی بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كانیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت له‌ پاراستنی هه‌موو لایه‌نه‌كان.

283 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر