Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان له‌ نه‌جه‌ف ئه‌نجامدراو چوار كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران‌و بریندار بوون.

(موقه‌ده‌م سه‌فا كامل) ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند: له‌ میانی هه‌وڵی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ناوه‌ندێكی بازرگانی چوار كه‌س كوژران و 17ی دیكه‌ش بریندار بوون.

شه‌وی ڕابردوو، ده‌یان كه‌س له‌ لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌وڵیاندا هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ناوه‌ندی بازرگانی به‌شیر، به‌و هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران‌و 17ی دیكه‌ بریندار بوون.

(موقه‌ده‌م سه‌فا كامل) ڕایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێنج كارمه‌ندی تیمی ئه‌منییی ناوه‌ندی بازرگانی (به‌شیر)یان به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كردووه‌.

كۆمپانیای (به‌شیر) خاوه‌ندارێتی بۆ (جه‌واد گه‌رعاوی) سه‌ركرده‌ی پێشوو له‌ ڕه‌وتی سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و كه‌ له‌مدواییانه‌دا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ ڕه‌وته‌كه‌ ده‌ركرا.

ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ (موقته‌دا سه‌در) بڕیاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای ره‌وته‌كه‌ی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو پڕۆژه‌ی بازرگانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ ‌و ئه‌وه‌یشی به‌ گه‌نده‌ڵی هه‌ژماركرد.



193 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر