Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆڵه‌ندا مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگری هه‌ڵپه‌سارد


په‌یام

سه‌ربازانی سوپای هۆڵه‌ندا به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، مه‌شق پێكردنیان به‌ سه‌ربازانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان راگرت. 

له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ میدیای هۆڵه‌ندادا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه‌ سوپای هۆڵه‌ندا چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵپه‌ساردووه‌. 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا وته‌بێژی راگه‌یاندنی سوپا نه‌یویستووه‌ باس له‌ جۆری هه‌ڕه‌شه‌كه‌ بكات و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كشاندنه‌وه‌ی ٥٠ سه‌ربازی سوپای هۆڵه‌ندا كه‌ هه‌رێمی كوردستان مه‌شق به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ئێستادا جێگه‌ی باس نییه‌ و ته‌نها چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردن هه‌ڵپه‌سێردراون. 


90 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر