Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتبار دەستگیردەكەن


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی بەجۆرێك :

• دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21ی چەك .
• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .
• 48 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 548 لەیاسای سزادان ، كە تۆمەتباران هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بوون لەوەی كەچەند كەسێك لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵكی گشتی ، دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لە هەڵمەتێكدا سەرجەمیان كە 48 تۆمەتبارن دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە . هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیس بەردەوام دەبێت هەر كەسێك زیادەڕۆیی بكاتە سەرموڵك و ماڵی گشتی دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاندووه‌، 6 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی .

58 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر