Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شوان داودى: پارتی پرۆژەی بازرگانی لەكەركوك هەیە


په‌یام


په‌رله‌مانتارێكی‌ پێشووی یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ فه‌رمی‌ كه‌ركوكی‌ جێهێشتووه‌ به‌ڵام بووه‌ته‌ هۆی‌ له‌كارخستنی‌ پرۆسه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك.

شوان داودی‌، ئه‌ندامی‌ پێشووی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك و هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ قسه‌ی‌ كردو رایگه‌یاند، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ فه‌رمی‌ كه‌ركوكی‌ جێهێشتووه‌ به‌ڵام له‌ناو شاری‌ كه‌ركوكدا ئیشی‌ زۆر ده‌كات، بووه‌ته‌ هۆی‌ له‌كارخستنی‌ پرۆسه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌.

داودی‌ ووتی‌، كادیره‌كانی‌ پارتی‌ له‌ كه‌ركوكدا ئیش ده‌كه‌ن، سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان‌و لایه‌نه‌ شیعییه‌كاندا باشه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانه‌كاندا رۆژانه‌ یه‌ك ده‌بینن‌و گفتوگۆیان هه‌یه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ پێشووی یه‌كێتی‌ كه‌ هاوكات خه‌ڵكی‌ كه‌ركوكیشه‌ روونیكرده‌وه‌، پارتی‌ له‌ كه‌ركوك پرۆژه‌ی‌ بازرگانی‌ هه‌یه‌، پرۆژه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌تا كۆمپانیای‌ كار تاوه‌كو ئێستا له‌ سه‌ر نه‌وتی‌ كه‌ركوك كار ده‌كات.


261 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر